top of page
newborn-3173566__480.jpg

خولەکانی مامانی 

گشتی نامامانی

گشتی مامانی

پسپۆڕی مامانی 

خوله‌کانی گشتی نامامانی 

english-2724442.jpg

خولی ئۆنلاینی فێربوونی زمانی ئینگلیزی 

ئایا تۆ پەرستارێک یان مامانێکیت لە نەخۆشخانەیەکی گشتیدا / بنکەی تەندروستیدا  کار دەکەیت لە هەرێمی کوردستان حەز بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکەیت؟ 

کۆرسەکە بە خۆڕایی و تەنها پێویستت بە بەرنامەی زوومە (www.zoom.us) لەسەر کۆمپیوتەرەکەت یان مۆبایلەکەت. ئەگەر پێویستت بە زانیاری زیاترە، تکایە ئیمەیڵێک بنێرە بۆ nmdc.erbil@gmail.com.

ئێمە چاوەرێی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکەین بەیەکەوە.

Communication_2.png

خولی کارامەیی پەیوەندیکردن بۆ مامانەکان

هەموومان دەزانین کە چۆن کارامەیی پەیوەندیکردن گرینگە بۆ چاودێری پەرستاری و مامانی. ئەگەر دەتەوێت هی خۆت باشتر بکەیت، وەک تاکێک، یان وەک تیمێک، پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ زانیاری زیاتر. 

خوله‌کانی گشتی مامانی

یارمه‌تی هه‌ناسه‌دانی کۆرپه‌کان

HBB.png

یارمه‌تی هه‌ناسه‌دانی کۆرپه‌کان فێری ئاماده‌بووه‌کانی منداڵبوون (مامانه‌کان، په‌ره‌ستاران و دکتۆره‌کان) ده‌کات چۆن چاودێری منداڵی تازه‌ له‌دایکبوو بکه‌ن له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی هاندانی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌باشی هه‌ناسه‌ ناده‌ن یاخود هیچ هه‌ناسه‌یان نیه‌ له‌کاتی له‌دایکبوون.  مه‌به‌ستی ئه‌م خوله‌ فێربوونی  لێزانینه‌کانی هه‌ناسه‌دانه‌ به‌ئه‌مبووباگ که‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕزگارکردنی ژیانی منداڵێکی تازه‌ له‌دایکبوو. ئه‌گه‌ر ئاماده‌بووی بۆ له‌دایکبوونی منداڵ یاخود وه‌ک یارمه‌تیده‌رێک به‌شدار بووی له‌کاتی منداڵبوون، ئه‌م خوله‌ له‌به‌ر چاوت بگره‌ بۆ باشترکردنی زانیاری و لێزانینه‌کانی خۆت و په‌ره‌ به‌تواناکانت بده‌.

یارمه‌تی ده‌ربازبوونی دایکان-
خوێنبه‌ربوونی دوای منداڵبوون

HMSC.jpg

ده‌ربازبوونی دایکان - خوێنبه‌ربوون دوای منداڵبوون ئامانجی ئه‌م خوله‌ یارمه‌تیدانی ئاماده‌بووه‌کانی منداڵبوونه‌ فێری لێزانینه‌کانی پێویست بۆ به‌پارێزراوی، به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ڕێگری، ده‌ست نیشانکردن و به‌ڕێوه‌بردنی خوێنبه‌ربوونی دوای منداڵبوون بکه‌ن. ئه‌م خوله‌ پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پرۆگرامی یارمه‌تی هه‌ناسه‌دانی کۆرپه‌کان کارده‌کات بۆ دروستکردنی لێزانینه‌کانی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی چاودێری دایک و کۆرپه‌ بکه‌ن له‌ماوه‌ی له‌دایکبوون و دوای له‌دایکبوون. بۆ به‌شداری کردنت له‌ ڕاهێنانی دواتر. به‌زووترین کات په‌یوه‌ندیمان پێ بکه‌.

چاودێری پێویست بۆ هه‌موو منداڵێک

ECEB-provider.jpg

 خولی چاودێری پێویست بۆ هه‌موو منداڵێک فێری دابینکارانی ته‌ندروستی ده‌کات چۆن چاودێری منداڵی تازه‌ له‌دایکبوو بکه‌ن، پۆلێنکردنیان به‌پێی نه‌بوون یاخود بوونی کێشه‌یه‌ک له‌ته‌ندروستیان و دابینکردنی چاودێر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی بۆی ئه‌نجامدراوه‌. یارمه‌تی په‌ره‌ستاران و مامانه‌کان ده‌دات بۆ ناسینه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی نیشانه‌ مه‌ترسیداره‌کان که‌ له‌وانه‌یه‌ پێویست به‌ خزمه‌تگوزاری پێشکه‌وتوو بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیاری و لێزانینانه‌ له‌شوێنی ئیشکردنتدا یارمه‌تیت بده‌ن، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌، بۆ جێگیرکردنی شوێنه‌که‌ت له‌ڕاهێنانی دواتر.

چاودێری پێویست بۆ منداڵانی پێنه‌گه‌یشتوو 

ECSB.png

چاودێری پێویست بۆ منداڵانی پێنه‌گه‌یشتوو جه‌خت له‌سه‌ر چاودێری منداڵی باشی بچووک ( پێنه‌گه‌یشتوو) به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پاراستنی پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی، هاندانی پێدانی شیری دایک له‌گه‌ڵ شێوازه‌کانی تری پێدانی شیری دایک، ڕێگه‌گرتنی هه‌وکردنه‌کان، ناسینه‌وه‌و دیاریکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ نیشانه‌کانی نه‌خۆشی. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ منداڵی تازه‌ دایکبوو ئیش ده‌که‌ی، وه‌ حه‌زت لێیه‌ به‌شداری له‌م خوله‌دا بکه‌یت په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ بۆ زانینی زانیاری زیاتر.

یارمەتیدانی ڕزگارکردنی دایکان-
چاودێری سەرەکی بۆ منداڵبوون و لەدایکبوون

ECLB_PG.PNG

یارمەتیدانی ڕزگارکردنی دایکان-چاودێری سەرەکی بۆ منداڵبوون و لەدایکبوون کۆرسێکی ڕاهێنانە دیزاین کراوە بۆ باشترکردنی چۆنیەتی و ئەزموونی چاودێری ئافرەتان و تازە لەدایکبووان لە ماوەی منداڵبوون، و لەدایکبوون و ماوەی دەستبەجێی دوای منداڵبووندا.ECL&B توانای تەواوی تیمی دابینکەران بنیات دەنێت بۆ پێدانی لەسەر بنەمای بەڵگە، بایەخدان بە بەکارهێنانی بڕی نزم، دووبارەکردنەوەی زۆر (LDHF).

یارمەتیدانی ڕزگارکردنی دایکان و منداڵان - 
پێش ژەهراویبوونی دووگیانی و ژەهراویبوونی دووگیانی

PEE.jpeg

 پێش ژەهراویبوونی دووگیانی و ژەهراویبوونی دووگیانی ڕێنماییەکی پەروەردەیی و ئامرازێکی باشترکردنی کواڵێتییە بۆ دابینکارانی چاودێری تەندروستی بۆ دیاریکردن، پۆلێنکردن و بەڕێوەبردنی پێش ژەهرایبوونی دووگیانی و ژەهرایبوونی دووگیانی کە بەکاردەهێنرێت بۆ ئامادەکاری بۆ تەواوکردنی خولی ڕاهێنان، لە کاتی و دوای تەواوکردنی خولەکە.

خوله‌کانی پسپۆڕی مامانی 

nurse-1796924.jpg

!به‌م زووانه‌

bottom of page