Meeting at Soran Maternity Hospital

English/ کوردی

Sunday 23 June, Soran Maternity Hospital hosted administrators, head nurses and team leaders of the Labour departments from 7 neighboring hospitals in a continuation of their partnership with NMDC. Those hospitals included Mergasor General Hospital, Ble General Hospital, Shahid Sleman Hospital, Sidakan MCH, Rawandiz General Hospital, Khalifan General Hospital & Choman General Hospital. We introduced the Maternal & Child Health programs that are provided in cooperation with LDS Charities. Emphasizing the role that nurses and midwives can play in improving care and ensuring a healthier future for babies and mothers, we discussed training, monitoring, and implementation of the programs. The meeting was received with great support by the visiting representatives. We were pleased and grateful for the attention, interest, and questions, we were met with.

We also took the opportunity to announce our upcoming nursing conference. We’re grateful to the Director of the hospital Dr.Mohabad and Assistant director for employees affairs Mr. Dilshad and hope that Soran Maternity Hospital can become a center of cooperation for surrounding hospitals.


کۆبوونه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایکبوون و ئافره‌تانی سۆران


یەکشەممە 23 حوزەیران، نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایکبوون و ئافره‌تانی سۆران میوانداری لە ستافه‌کانی به‌شی کارگێری، سه‌رۆکی په‌ره‌ستاران و سه‌رۆکه‌کانی به‌شی له‌دایکبوونی نه‌خۆشخانه‌کان له‌ 7 نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وربه‌ری کرد به‌مه‌ستی به‌رده‌وامبوون له‌هاوکاریکردنیان له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی په‌ره‌ستاری و مامانی. نه‌خۆشخانه‌کانیش بریتیبوون له‌( نه‌خۆشخانه‌ی گشتی مه‌رگه‌سۆر، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بلێ، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید سلێمان، بنکه‌ی ته‌ندروستی سیده‌کان، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕه‌واندز، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خه‌لیفان،لەگەڵ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی چۆمان. ). گفتوگۆمان له‌سه‌ر پرۆگرامه‌کانی ته‌ندروستی دایکان و منداڵان کرد که‌ به‌هاوکاری ده‌زگای خێرخوازی ئێڵ.دی.ئێسه‌وه‌ دابینده‌کرێن. له‌گه‌ڵ دووپاتکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی په‌ره‌ستاران و مامانان له‌باشترکردنی خزمه‌تگوزاری و دڵنیاکردنه‌وه‌ له‌سه‌رداهاتوویه‌کی ته‌ندروستتر بۆ منداڵان و دایکان. کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌پشتگیریه‌کی زۆرباشه‌وه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی ئاماده‌بووه‌وه‌ وه‌رگیراوبوو. ئێمه‌ زۆر دڵخۆشبووین له‌و ڕێز، سه‌رنج و پرسیارانه‌ی ڕووبه‌رووبووینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵه‌شمان بۆ ڕاگه‌یاندنی کۆنفرانسی داهاتووی په‌ره‌ستاریمان به‌کارهێنا. ده‌ستخۆشیه‌کی زۆر له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ دکتۆرە مهاباد و جێگیری به‌ڕێوبه‌ر بۆ کاروباری کارمه‌ندان کاک دلشاد کرد و هیواخوازین نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایکبوون و ئافره‌تانی سۆران ببێت به‌سەنتەرێکی هاوکاری بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ده‌وروبه‌ری.