top of page
Picture2_edited.jpg

فێرببە، پڕاکتیزە بکە، جێبەجێ بکە و هاوبەشی بکە

به‌ خێربێن بۆ سه‌نته‌ری پەرەپێدانی په‌رستاری و مامانی

The Nursing & Midwifery Development Centre (NMDC)

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

Eva _Photo.jpg

ئێمە ڕێکخراوێکی خێرخوازین بۆ پێشخستنی پەرستاری و مامانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی  چاڵاکییەکانی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام، پڕۆژە، توێژینەوە، داکۆکیکردن، و خزمەتگوزاریەکانی ڕاوێژکاری. بنکەی ئێستامان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە.
سوپاس بۆ سەردانیکردنی ماڵپەڕەکەمان. هیوادارم کارەکانمان سەرنجڕاکێش و مانادار بزانن. زۆرمان پێ خۆشە ئێوەش لەگەڵمان بن لە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی پیشەی پەرستاری و مامانی لە هەرێمەکەدا و یارمەتی کۆمەڵگاکانمان بدەین ژیانێکی تەندروستتر بژین.

ئیڤا سعید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئێن. ئێم. دی. سی
ڕاوێژکاری باوه‌ڕپێکراوی په‌رستاری جیهانی

نوێ NMDC

گەلەری کامێرای ڕاستەوخۆ

گەلەری وێنە

بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە دروستکردنی شوێنی نوێی NMDC لە هەولێر بە باشی بەڕێوەدەچێت. بیناکە شوێنی فێربوونی تیۆری، ھاوشێوەسازی کلینیکی، چالاکییەکان، مەراسیم و کۆنفڕانسەکانی تێدا دەبێت، کە بەکاردێت بۆ پەرەپێدانی چاودێری تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان بە گرنگیدانی بە پەرستاری و مامانیەوە. شوێنی دەرەوە بۆ ڕاهێنان و ڕاهێنانەکانی ھاوشێوەسازی بۆ ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری دیزاین دەکرێن. ئێمە دەمانەوێت زۆرترین پێزانینی خۆمان بۆ پشتگیرییەکانی ڕێکخراوی خێرخوازی LDS و دامەزراوەی ستێرلینگ
(The Stirling Foundation) دەرببڕین، کە یارمەتیدەرمانن بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە ببێتە واقیع.


ئەگەر زانیاری زیاترت دەوێت، دەتەوێت بەشداری بکەیت، یان پشتگیری لەم پڕۆژەیەدا بکەیت، تکایە ئاگادارمان بکەرەوە. 

هه‌میشه‌ پێمان خۆشه‌ له‌ ئێوه‌ ببیستین!
‌ له‌په‌رستاران و مامانه‌کانی شاری هه‌ولێرمان پرسی پێویستیه‌کانی فێربوونیان چین‌ ئه‌وه‌یان به‌ ئێمه‌ گوت:

٪93

ده‌یانه‌وێ به‌شداری لەلێزانینه‌کانی کلینیکی په‌رستاری و مامانیدا بکه‌ن

٪95

پێیان خۆشە فێری زمانی ئینگلیزی ببن

٪94

پێیان خۆشە بەشداری لەڕاهێنانەکانی ئۆن لایندا بکەن

ڕێگاکه‌ت هه‌ڵبژێره‌

arrows-147753__480.png
hospital-840135_1920.jpg

ده‌ست پێبکه‌ به‌

هه‌ڵبژاردنی خولی په‌ره‌پێدانی پیشه‌یی به‌رده‌وام که‌ له‌گه‌ڵ پێویستیه‌کانی فێربوونتدا بگوونجێت.

dylan-gillis-533818-unsplash.jpg

تیۆری به‌ته‌نیا به‌س نیه‌

فێربوون و کارکردنت پێکه‌وه‌ ببه‌سته‌.
پشتگیری بدۆزه‌وه‌ بۆ بیرۆکه‌کان و پرۆژه‌کانت یاخود به‌شداری تیمه‌که‌مان بکه‌.

Man Typing on a Laptop

ئه‌ی به‌ڵگه‌؟

ئایا ده‌ته‌وێ زیاتر له‌باره‌ی بابه‌ته‌ سه‌رنج ڕاکێشه‌که‌ی خۆت بزانی؟ یان ببینی ئه‌گه‌ر پرۆژه‌که‌ت سه‌رکه‌وتووبووه‌؟ با توێژینه‌وه‌ بکه‌ین!

office-block(1).png

شوێنی نوێ

بۆ هه‌موو ئه‌و چاڵاکیانه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ین ماڵێکی تازه‌و گه‌وره‌تر پێویسته‌. کاتی ده‌وێ به‌ڵام وا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین.

 

teamwork.png

کۆمه‌ڵگایه‌کی دۆستانه

بەشداریکردن لە خێزانە نوێیەکەی پەرستاری و مامانیمان دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ باشترکردنی خۆت و پڕاکتیکەکەت.
هەمووان بەخێرهاتنن. هەموومان فێر دەبین.

group.png

ڕاهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی

ئامانجمان پەرەپێدان و گەیاندنی باشترین CPD یە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی شارەزایی نێودەوڵەتی لەگەڵ زانیارییەکانی چوارچێوەی ناوچەیی فێرکارانی ناوخۆیی.

 

networking.png

تیمی به‌ڕێوه‌بردنی نێوده‌وڵه‌تی

ئێمە شانازیەکی زۆر دەکەین، کە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتیێکەوە ڕێنمایی دەکرێین کە پێکهاتووە لە پسپۆڕانی پەرستاری و مامانی لە بەریتانیا و کەنەدا و ئەمریکا.

 

ئەگەر دەیناسن، کاندیدی بکەن بۆ خەڵاتی NMDCی پەرستاری و مامانی ساڵانەمان بۆ پێدانی
ئەو دانپێدانانە و پێزانینەی کە شایەنیەتی.
پەرستار/مامانی ساڵ

ئایا په‌رستار یان مامانێکی لێهاتوو ده‌ناسن؟

با به‌یه‌که‌وه‌ جیاوازیه‌که‌ دروست بکه‌ین

ئێمه‌ پشتگیری دارایی یاخود هه‌ر فۆرمێکی دیکه‌ی پشتگیری به‌رز ده‌نرخێنین له‌لایه‌ن هه‌ر تاکێک یان ده‌زگایێک که‌ بڕوایان وایه‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌رستاران و مامانان ده‌توانێت جیاوازیه‌ک له‌ناو ته‌ندروستی کۆمه‌ڵدا دروست بکات.

ئێمه‌ دڵخۆش ده‌بین گفتوگۆ له‌سه‌ر بیرۆکه‌کانتان بکه‌ین وه‌ چۆن دەتوانین دڵنیاتان بکەین له‌ باش به‌کارهێنانی پشتگیریه‌که‌تان.

 

پشتگیره‌کانمان

کارەکانی NMDC بەبێ پشتگیریە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم ڕێکخراوانەی خوارەوە ڕوونادات کە ئێمە زۆر سوپاسگوزاریانین.

سوپاس.

bottom of page