top of page
240_F_85311493_PHFczq31UJlaKZNM2gHB6ahtI

خوله‌کانی په‌رستاری

گشتی ناپه‌رستاری

گشتی په‌رستاری

پسپۆڕی په‌رستاری

خوله‌کانی گشتی ناپه‌رستاری

english-2724442.jpg

خولی ئۆنلاینی فێربوونی زمانی ئینگلیزی  

ئایا تۆ پەرستارێک یان مامانێکیت لە نەخۆشخانەیەکی گشتیدا / بنکەی تەندروستیدا  کار دەکەیت لە هەرێمی کوردستان حەز بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکەیت؟ 

کۆرسەکە بە خۆڕایی و تەنها پێویستت بە بەرنامەی زوومە (www.zoom.us) لەسەر کۆمپیوتەرەکەت یان مۆبایلەکەت. ئەگەر پێویستت بە زانیاری زیاترە، تکایە ئیمەیڵێک بنێرە بۆ nmdc.erbil@gmail.com.

ئێمە چاوەرێی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکەین بەیەکەوە.

Communication_2.png

خولی کارامەیی پەیوەندیکردن بۆ پەرستاران

هەموومان دەزانین کە چۆن کارامەیی پەیوەندیکردن گرینگە بۆ چاودێری پەرستاری و مامانی. ئەگەر دەتەوێت هی خۆت باشتر بکەیت، وەک تاکێک، یان وەک تیمێک، پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ زانیاری زیاتر. 

خولەکانی گشتی پەرستاری

surgery-79584.jpg

چاودێری په‌رستاری له‌ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریدا

چاودێری په‌ره‌ستاری نه‌خۆش پێش، له‌ماوه‌ی و دوای پرۆسیجه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌کی زۆر گرنگی په‌ره‌ستاره‌کانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌و هه‌ڵه‌تان پێ ببه‌خشین بۆ په‌ره‌سه‌ندنی زانیاری و لێزانینه‌کانتان سه‌باره‌ت چاودێری په‌ره‌ستاری له‌ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریدا. خوله‌که‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاماده‌کردنی نه‌خۆش پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ چاودێری په‌ره‌ستاری ڕاسته‌وخۆ و به‌رده‌وامی دوای نه‌شته‌رگه‌ری. ئه‌گه‌ر بته‌وێ زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و خوله‌ بزانی، تکایه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌. 

خولەکانی پسپۆڕی پەرستاری

WhatsApp Image 2023-02-15 at 10.46.36_23456.jpg

ڕاهێنانی پەرستاری چاودێری چڕی تازەلەدایکبووان

ئامانجی سەرەکی خولی ڕاهێنانی چاودێری چڕی تازەلەدایکبووەکان باشترکردنی کوالیتی، پارێزراوی و دەرئەنجامەکانی چاودێری چڕی تازەلەدایکبووەکانە لە ڕێگەی بنیاتنانی توانای پەرستاران و دامەزراندنی بناغەکانی پسپۆڕی پەرستاری تازەلەدایکبووان.

bottom of page